بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"فوتۆشی ماتسومۆتۆ" باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا ئاشکرای کرد، باڵیۆزخانەکەی داواکارییەکی لە حکومەتی عێراقەوە پێگەیشتووە بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ژاپۆن لە بواری خاوێنکردنەوەی ئاوی دەریاکان و لابردنی خوێ لە بەسرە.
بالیۆزی یابان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی کارەکانمان لە عێراق، لە ئێستادا ڕاوێژ لەگەڵ ژمارەیەک وەزارەت لە بوارە جیاجیاکاندا دەکەین ، هەروەک حکومەتی عێراق داوایەکی پێشکەش بە ئێمە کردوە ، سەبارەت بە ئەگەری بەدەستهێنانی پشتگیری ژاپۆن لە بواری خاوێنکردنەوەی ئاو و لابردنی سوێری و خوێ.
وتیشی "هاوکاری نێوان ژاپۆن و عێراق لە بواری بەندەرەئاوییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1974 لە ڕێگەی پەرەپێدانی کەناڵی "خور زوبەیر" کە بەم دواییە سەردانیمان کرد، هەروەها هەبوونی بەندەرێکمان بە ناوی "میتسوبیشی " کە ئەمەش بەڵگەی بەشداریکردنمانە لە پەرەپێدانی جێگەی لە بەسرە.
راشیگەیاند "کە ژاپۆن بەهەندێک ئامێری کەشتیوانی و گواستنەوە بەشداری و پاڵپشتی لە پەرەپێدانی چەند بەندەرێکی نوێی لە بەسرەدا کردوە .
بالیۆزی یابان تائکیدیشی کردوە "کە ئەوان هەمیشە پاڵپشتی عێراق دەکەن بۆ ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە.