لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان مەرجێک بۆ گواستنەوەی خاوەن بڕوانامەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ فەرمانگە مەدەنیەکان ئاشکرا دەکات

ئەمنی
  • 1-04-2023, 20:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران،مەرجێکی بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بۆ خاوەن بڕوانامە ئاشکراکرد ، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ خواستەکانیان دووپات دەکاتەوە.
     "محەمەد ڕەسوڵ رمیسی " ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"لیژنەکەیان داوا لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ دەکات کە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا ،هاوکار بن لە گواستنەوەی خاوەن بڕوانامەکان بۆ سەر فەرمانگە مەدەنیەکان بۆ ئەوانەی خوازیارن.
     ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدەکات کە لە چوار چێوەی بودجەی ساڵی 2023 ڕێژەیەکی زۆری ئەو کەسانە گەڕانەوەی دەیانگرێتەوە کە گرێبەستەکانیان لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ هەڵوەشاوەتەوە، هەر بۆیەش ئەگەری هەیە، دوای زیادکردنیان بۆ ستافی ئەو دوو وەزارەتە،هەنگاوی دواتر گواستنەوەی خاوەن بڕوانامەکانی ئێستا دەبێت بۆ فەرمانگە مەدەنیەکان ، جا خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بن یان پەیمانگاکان.