نەوت داهاتی بەدەستهاتووی مانگی ئازار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 1-04-2023, 20:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ شەممە، ئەو داهاتانەی لە مانگی ئازار بەدەستهاتوون ڕاگەیاند.
    وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان كە لەلایەن كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ"ەوە دەرچووە، كۆی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بە (100) ملیۆن (913) هەزار و (27) بەرمیل بووە و داهاتەكەی بڕی (7.404) ملیار دۆلار بووە.
    ئامارەكان ئاماژە بەوەدەكەن: كە كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە، بڕی (98) ملیۆن و (875) هەزارو (692) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا بڕی هەناردەكراوی كێڵگەكانی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جیهان (1) ملیۆن و (727) هەزارو (494) بەرمیل بووە، هەروەها ڕێژەی ڕۆژانەی هەناردەكراو (3) ملیۆن و (255) هەزار بەرمیل بووە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك بە زیاتر لە (73.37) دۆلار بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت لەڕێگەی بیروباوەڕەكەیەوە بۆ ئاگاداركردنەوەی هاووڵاتیان لە پرۆسەی هەناردەكردن و ئەو داهاتانەی لێی بەدەستهاتوون ئەم پێوانەیەی مانگانەی وەرگرتوە.