شانەی راگەیاندنی ئەمنی رەتیانكردەوە كە تۆمەتبار بە كوشتنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنییە دیارنەمابێت

ئەمنی
  • 1-04-2023, 16:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، بێسەروشوێنبوونی ئەو تۆمەتبارەی لە كوشتنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی ڕەتكردەوە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە كە "بە پشتبەستن بەو هەواڵەی كە لە لایەن هەندێك سایتی سۆشیال میدیاوە بڵاوبووەتەوە كە وەزارەتی داد بێسەروشوێنكردنی ئەو تۆمەتبارە بە كوشتنی هیشام هاشمی پسپۆڕی ئەمنی ڕاگەیاندووە ، "دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە كە هەواڵەكە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە."
    ئاماژەی بەوەشكرد، "تۆمەتبارەكە كە لە هەواڵەكەی سەرەوە باسكراوە، تا ئێستا لە یەكێك لە گرتوخانەكانە و لە پلەی یەكەمدا بە مەبەستی تەواوكردنی ڕێكارەكانی لێكۆڵینەوە نەگوازراوەتەوە بۆ چاكسازییەكانی وەزارەتی داد ، پەیوەندی بەو تاوانەوە هەیە كە بۆی دەگەڕێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی كە ڕەوانەی دادگای پەیوەندیدار بكرێت بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی”.