كەربەلا- INA - عەباس رەحیمی
ئەمڕۆ شەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، دەستپێكردنی قۆناغی بەرهەمهێنانی بازرگانی لە پاڵاوگەی ستراتیژیی كەربەلا ڕاگەیاند.
، وەزیری نەوت ، لە وتارەكەیدا لە میانی دەستبەكاربوونی پاڵاوگەی كەربەلا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو وتی: "ئەمڕۆ رۆژێكی شانازییە كە قۆناغی بەرهەمهێنانی بازرگانی لە ستراتیژیدا پاڵاوگەی كەربەلا دەستپێدەكەین."
ئاماژەی بەوەشكرد، "پاكی بەنزین لە پاڵاوگەكەدا دەگاتە 95 ئۆكتان"، ئاماژەی بەوەشكرد "پاڵاوگەكە 200 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت و 60 مێگاواتیش بەشداری دەكات بۆ دابینكردنی تۆڕی نیشتمانی".
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پاڵاوگەی ستراتیجی كەربەلای كردەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەیە.