بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پاڵاوگەی ستراتیجی كەربەلای كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاڵاوگەی ستراتیژیی كەربەلای كردەوە بە توانای بەرهەمهێنانی 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە بەیانی ئەمڕۆ شەممە كە حكومەت كارەكانی لە لوتكەی ئەولەویەتەكانیدا داناوە بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكان.
سودانی لەلێدوانێكیدا كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئێمە كارەكانی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی ئێستامان خستۆتە لوتكەی ئەولەویەتەكانی حكومەتەوە بە پاڵپشتیكردن و تەواوكردنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی تەواوكەر كە لە قۆناغی دروستكردندان و هاندانی وەبەرهێنان لە كەرتی پاڵاوتن بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی مۆدێرن بە تایبەتمەندی تەكنیكی پێشكەوتوو كە دەبێتە هۆی وازهێنان لە هاوردەكردن و گۆڕینی قۆناغی هەناردەكردن بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین بەهای زیادكراوی بەرمیلی هەناردەكراو.