بەغداد- INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتیكردەوە كە حكومەت كارەكانی بۆ بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكان لە لوتكەی ئەولەویەتەكانیدا داناوە.
سودانی لە لێدوانێكیدا كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایداچوونی بۆی کرد ڕایگەیاند: ئێمە كارەكانی بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی ئێستامان خستۆتە لوتكەی ئەولەویەتەكانی حكومەتەوە بە پاڵپشتیكردن و تەواوكردنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی تەواوكەر كە لە قۆناغی دروستكردندان و هاندانی وەبەرهێنان لە كەرتی پاڵاوتن بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی مۆدێرن بە تایبەتمەندی تەكنیكی پێشكەوتوو، كە دەبێتە هۆی وازهێنان لە هاوردەكردن و گۆڕینی قۆناغی هەناردەكردن بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین بەهای زیادكراوی بەرمیلی هەناردەكراو.