بەغداد - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی دەرئەنجامی حاڵەتی تەنگەنەفەسی وخنكان لەئەنجامی زریانی خۆڵبارینی ئە م دواییەی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كەوەزیری تەندروستی لەنزیكەوە بەدواداچوونە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تووشبووان كردووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی د.سەیف بەدر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دامەزراوەكانی وەزارەتی تەندروستی لە بەغدا و پارێزگاكان زیاتر لە 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی خنكانیان بە توندی جیاوازپێگەیشتووە لە ئەنجامی زریانی تۆز و خۆڵ كە دوێنێ لە ناوچەكانی وڵات ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : چاودێری تەندروستی پێویستیان بۆ دابینكراوە لەگەڵ بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی و زۆربەیان نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە، جەختیشیكردەوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە و لەگەڵ ئەمبولانسەكانیش لە ئامادەباشی بەردەوامدان.