بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پیرۆزباییکرد لە ئاشووریەکان و سەرجەم کریستیانەکان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلییەوە.
سیدحکیم لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدواداچونی بۆکرد وتی لەگەڵ برا کریستیانەکان بەتایبەتی ئاشووریەکان بەشداری خۆشی وشادیەکانیانین لە نیشتیمانەکەمان و لەسەرانسەری جیهان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلیەوە کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندایە ، هەروەها ئەم بۆنەیە دەقۆزینەوە تاکو گوزارشت لە شانازی و بەهەموو ئایین و ئایینزاکانمانەوە بکەین لە وڵاتەکەماندا ،هیواخوازین کە هەموو گەلەکەمان بەشداربن لە بونیادنان و ڕسکاندنی پڕنسیپی پێکەوەژیان لەم نیشتیمانەدا.