لە بابل 42 داواكراو دەستگیر كران

  • 21-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بابل – ا ه ع پۆلیسی بابل، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: لەسەرتاسەری ئەو پارێزگایە 42 داواكراویان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان دەستگیر كردووە. لە بەیاننامەیەكدا عادل حسێنی وتەبێژی پۆلیسی بابل كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس بە هاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لە ماوەی (48) كاتژمێری رابردوودا 42 داواكراو بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر بكەن. وتیشی پرۆسەكە لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامدرا بۆ دەستگیركردنی داواكراوان لە پێناو پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكەدا.