دەزگای هەواڵگری: دەستگیركردنی 5 تۆمەتبار كە ویستوویانە دزە بكەنە ناو خاكی عێراقەوە

ئەمنی
  • 31-03-2023, 22:10
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ هەینی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری ڕاگەیاند كە ویستوویانە دزە بكەنە ناو خاكی عێراق لە بەسرە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئاژانسەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیادا هاتووە: دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئەركێكی هەواڵگری ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخكردنی خەڵكی ڕەگەزنامەی بیانی بۆ ناو خاكی عێراق.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو ئەركە بووە هۆی دەستگیركردنی پێنج هاوڵاتی بیانی لە پارێزگای بەسڕە و ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.