بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دوو تۆمەتباری مادەی هۆشبەریان لە عامرییەی فەلوجە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرد.
بەیاننامەكەی حەشدی شەعبی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاید هاتووە: هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبی توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن بەناوەكانی (ع.ح.ع) و (م،ع،س) لەناوچەی حصی لەعامرییەی فەلوجە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، رێوشوێنی بنەڕەتی پێویست بەرامبەر دەستگیركراوان گیراوەتەبەر.