بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ڕێنمایی دامودەزگا تەندروستییەكان ئاگاداربكرێنەوە بۆ وەرگرتنی حاڵەتی خنكان بەهۆی زریانی خۆڵ.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی ڕێنمایی سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەكانی كردووە ئاگاداربكرێنەوە بۆ وەرگرتنی حاڵەتی خنكان كە ڕەنگە بەهۆی شەپۆلی تۆز و خۆڵەوە ڕووبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد : حەسناوی جەختی لە ئامادەیی بەشی فریاكەوتن و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و تیمەكان كردەوە، هەروەها دابینكردنی هەموو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییە پێویستەكان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو جۆرە حاڵەتانە، لەگەڵ بەردەوامی كاركردنی دامەزراوە تەندروستییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە جۆراوجۆرەكان.