بەبەشداری چەند وڵاتێك دووەمین پاڵەوانیەتی شەترەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی لەهەولێركرایەوە

وەرزش
  • 31-03-2023, 18:02
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بە ئامادەبونی د. پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف وئومئد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و كاك سەردار اسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و ژمارەیەك لە بەرپرسی حكومی و كەسایەتی وەرزشی و ئازاد صابر سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی هەولێر و ناوبژیوانان وڕاهێنەران ویاریزانانی نێودەوڵەتی شاری هەولێرو ژمارەیەكی زۆری یاریزانانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو.
    سەبارەت بە بەشداربوان و جۆری پاڵەوانیەتییەكە سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد دكتۆر دلزار حەمەساڵح تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و ووتی : بێگومان ئێمە لەهیچ بۆنە و رۆژانی فەرمی و پشووش ناوەستین،ئێستا كەمانگی پیرۆزی رەمەزانە،بەرۆژ هەمووان سەرقاڵی كار وخواپەرستین،بەڵام شەومان داناوە بۆ بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتییەكان،بۆ ئەوەی هەموومان كات وتوانامان هەبێت ویانەی شەترەنجی خانزادیش بیری لەماندووبوون و وەستان نەكردۆتەوە وبۆیە بەردەوام دەبین.
    سەبارەت بە چۆنیەتی پاڵەوانیەتیەكە دكتۆر دلزار وتی : ووڵاتانی هیندستان و سوریا و ئیران وتوركیا و لەگەڵ یاریزانانی خۆمان لەلایەن یەكێتی شەتڕەنجی جیهانی(fide) لەڕێی یەكێتی شەتڕەنجی عیراق و دووەمین پاڵەوانێتی شەتڕەنجی بلیتزی نێودەوڵەتی تایبەت بەشەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەبەشداریكردنی (100) یاریزان لەكوڕان و كچان بەسیستمی سویسڕی (9)ڕاوند یەك لەدوای یەك بەكاتی(3min+2sec) بۆهەریاریزانێك كەباوەڕ پێكراوە و گشت ڕاوندەكانی بەرێوەچوو،بێگومان ئەمەش هەنگاوێكی ترە بۆ نەوەستان و نەبوونی شتێك پێی بڵێن هیلاك و دەستەوەستان.