بەغدا –INA- ئامنە سلامی
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە كە زیانەكانی سووتاندنی گاز و هاوردەكردنی ساڵانە بە نزیكەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد سووتانی سفر بێت و بەكارهێنانی بگاتە 100% لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا.
ساڵح بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وتی : ئەو زیانانەی عێراق لە ئەنجامی هاوردەكردنی گاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، یان سووتاندنی گازی پەیوەندیدار لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوورەوە تووشی بووە كە ساڵانە بە نزیكەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و كە تێچووی گەورەیە لەسەر سەرچاوە نەوتییەكان و لەسەر سەرچاوە داراییەكانی وڵات.
وتیشی : ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێك بۆ پەرەپێدانی كەرتی ووزە و وەبەرهێنان لە گازی پەیوەندیداردا ڕایگەیاند، سەرەتای دوو شتە : یە كەمیان ڕاگرتن و سفركردنی سووتاندنی گازە بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی عێراق لە پیسبوون و كێشە و دووەمیان بەكارهێنانی غازە دوای چارەسەركردنی بۆ مەبەستی وێستگەكانی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دوو شتیش دابین دەكات، یەكەمیان بەكارهێنانی گازی سووتاوە، كە دەچێتە بەفیڕۆدان، دووەمیان وەستاندنی هاوردەكردنە تا دەتوانرێت بۆ كارپێكردن و پێشخستنی وێستگەكانی كارەبا.
پێشبینیشی كرد: لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا دەگەینە سفر سووتاوی گازی پەیوەندیدار، و بەكارهێنانی دەگاتە 100% جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەمە نوێنەرایەتی پرۆسەیەكی ئابووری و تەكنیكی دەكات كە پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی ئابووری و بەرگری ژینگەی عێراقەوە هەیە.
هەروەها وتی : سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی دووپاتیكردەوە لە میانی بەشداریكردنیدا لە ڕێگەی فەرمانگەی تەلەڤزیۆنی لە كۆنفرانسی (لووتكە بۆ دیموكراسی)، لەسەر بنەمای بانگهێشتێكی فەرمی سەرۆكی ئەم لوتكەیە كە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جۆ بایدن بوو، پێرێ چوارشەممە، كە حكومەت چەند ڕێوشوێنێكی گرتۆتەبەر بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزە و وەبەرهێنانی گازی پەیوەست بە دەرهێنانی نەوت، بە مەبەستی ڕاگرتنی زیانەكانی ئەم سامانە گرنگە بۆ نەوەكانی داهاتوو و بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ بەڕێوەبردنی وێستگەكانی كارەبا و كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگە.