دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێك كە ئاسنی بەكارهێنراو (سكڕاپ) هەڵگرتبوو لە دیالە

ناوخۆ
  • 31-03-2023, 17:16
  • +A -A

    دیالە - INA
    فەرماندەیی پۆلیسی دیالە ئەمڕۆ هەینی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێكی پڕ لە ئاسنی بەكارهێنراو (سكڕاپ)ی لە دیالە ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی دیالە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی پۆلیسی دیالە لیوا عەلا غەریب زوبەیدی سەبارەت بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە كۆنترۆڵە ئەمنییەكان و پشكنینی وردی خەڵك و ئۆتۆمبێلەكان، بنكەی پۆلیسی حەمرین سەر بە بەشی پۆلیسی جەلەولا توانی دەست بەسەر بارهەڵگرێكی (لۆری قلاب)دا بگرێت و بارهەڵگرەكەی بە خۆڵ بوو، و دوای پشكنینی ورد دەركەوت كە ئاسنی بەكارهێنراو (سكڕاپ) باركراوە ) لە ژێر خۆڵدا هەڵگرتووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی بەرامبەر شۆفێری بارهەڵگرەكە گیراوەتەبەر و لەگەڵ بارهەڵگرەكە و كەرەستەی دەستی بەسەردا گیراوە ڕەوانەی شوێنەكانی دەستبەسەركردن كراوە.