30 تۆمەتبار بە قۆرخكردنی خۆراك و دەستكاریكردنی نرخەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • 31-03-2023, 13:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 30 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە قۆرخكردنی خۆراك و دەستكاریكردنی نرخەكان.
    ئاژانسەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە بەغدا ئەنجامدا، كە لە ئەنجامدا دەست بەسەر دەیان تۆن لە بەرهەمی كشتوكاڵی و دەستبەسەرداگرتنی خۆراكی جۆراوجۆری بەسەرچوو بە (95) تۆن مەزەندە دەكرێت و دەستبەسەرداگرتنی خۆراكی ماوە بەسەرچوو كە (3) تۆنە و دەست بەسەر بڕێك دەرماندا گیراوە كە هاوردەكردنیان قەدەغەیە و كەوتۆتە ژێر پشكنین و كۆنترۆڵكردنی كوالیتی، كە بە (8) تۆن مەزەندە دەكرێت لە پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆی گشتی ئەوانەی دەستگیركراون لەم ئۆپەراسیۆنانەدا (30) تۆمەتبار بووە لە پارێزگا جیاوازەكاندا و جەختیشیكردەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.