بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆكارەكانی دابەزینی وردە وردەی نرخی دۆلار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دیاریكرد و ، ئاماژەی بەوەشدا: كە جیاوازی نێوان ڕێژەی ئاڵوگۆڕی ڕەسمی و هاوتەریب وردە وردە نامێنێت.
عەممار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: بانكی ناوەندی چەند ڕێوشوێنێكی گرتووەتەبەر بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار بەتایبەتی لە ڕێگەی ئەو سێ پاكێجەی كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستی پێكردبوو كە توانای ئەوەی هەبوو ڕێژەی ئاڵوگۆر لە بازاری تەریب چارەسەر بكات.
ئەوەشی خستەڕوو: كە بانكەكە لەگەڵ یەكێتی ژورەكانی بازرگانی عێراق و ژمارەیەك لە بازرگانان كۆبۆتەوە بۆ تاوتوێكردنی گرفتەكان و پەرەپێدانی میكانیزمەكان بۆ چارەسەركردنیان و وتیشی: كە پێدەچێت پاكێجی نوێ دەربكرێت بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو ئاڵنگارییەی كە ڕووبەڕووی بازرگانەكان دەبێتەوە بۆ ئاسانكردنی گەیشتنیان بە دراوی بیانی.
خەڵەف هۆكارەكانی پشت دابەزینی وردە وردەی نرخی دۆلار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕوون كردەوە و گەراندیەوە بۆ زیادكردنی قەبارەی فرۆشتنی بانكی ناوەندی، وتیشی: بانك سنورداركردنی فرۆشتنی ئازادكردووە و بانك دەتوانێت هەر بڕە دۆلارێك بفرۆشێت هەتا داواكاری ڕاستەقینە بۆ دۆلار هەبێت.
راشیگەیاند: جیاوازی نێوان ڕێژەی ئاڵوگۆڕی فەرمی و هاوتەریب وردە وردە نامێنێت، و ئاماژەی بەوەشدا: كە عێراق پێویستی بەدامەزراندنی بانكی نوێ نییە لەكاتی ئێستادا یان داهاتوو، بەڵكو ئەو بانكانەی كە هەیە چالاك بكەن و وتیشی: زیاتر لە 70 بانكی حكومی و ئەهلی بوونی هەیە، رونیشیكردەوە: بانكی ناوەندی جدییە لە پۆلێنكردنی بانكە باشەكان و خراپەكان.
راشیگەیاند: وەڵامدانەوەیەكی زۆر گەورە لەلایەن بانكەكانەوە هەیە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی لەسەر ڕێژەی فەرمی ئاڵوگۆڕ، هاوكات داوای ئاسانكاریی بۆ ڕێكارەكانی مامەڵەی بازرگانان كرد.