تیمی خزمەتگوزاری: سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد بۆ خێراكردنی تەواوكردن و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان

ناوخۆ
  • 30-03-2023, 21:21
  • +A -A

    بەغداد - INA
    تیمی حكومی بۆ خزمەتگوزاری ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە، كە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی رێنمایی كرد بۆ خێراكردنی تەواوكردن و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ژێرخان، ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەولەویاتی كارەكە بریتی دەبێت لەجێبەجێكردنی پڕۆژە پەروەردەیی و تەندروستییەكان.
    ئەندامی تیمەكە مەحمود عەزیز سودانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: تیمی خزمەتگوزارییەكان ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان كۆبوونەوە و گوێیان لە داواكارییەكانیان گرت، كە هەندێكیان دەستبەجێ تەواو بوون، جگە لەوەی ئەوانی دیكەشیان رەوانەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كرد بۆ پەسەندكردنی فەرمی بۆ تەواوكردنیان.
    ئەوەشی وت: سەرۆك وەزیران تیمەكەی ئاڕاستە كرد بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژە و پرۆژەكانی ژێرخان بۆ كەرتی تەندروستی و پەروەردە، رونیشیكردەوە: وەك قۆناغی یەكەم لە بەغدا كارەكانمان بریتی دەبێت لە بەدواداچوونی پرۆژەكانی تیمی خزمەتگوزاری ئەندازیاری حكومەت و پرۆژەی ژێرخانی ئابووری و هەروەها پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئەوانی تر كە پەیوەندیان بە دۆسیەی ئەمنییەوە هەیە.