بەغداد - INA
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە لیوای یاسایی عەبتان محەمەد موتڵەك شبلی ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی 8 تۆمەتباری بەهۆی كێشەی عەشائیری لەقەزای شنافیە ڕاگەیاند.
لیوای یاسایی عەبتان محەمەد موتڵەك شبلی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەشی دەستێوەردانی خێرا (سوات)، فەوجی تاكتیكی و كاردانەوەی خێراكان و بنكەی پۆلیسی حەمزە و بنكەی پۆلیسی شنافیە توانیان 8 كەس دەستگیر بكەن بەهۆی كێشەی خێڵەكی و شەڕەتەقە لە قەزای شنافیە، وتیشی: دەست بەسەر چەند چەكێكی لایەنە ناكۆكەكاندا گیراوە.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكان لە ناوچەكانی دەوروبەری ڕووداوەكە بڵاوكرانەوە و هەروەها ئەنجامدانی هێرش و گەڕان بە ئامانجی بەرقەراركردنی ئاسایش و كۆنترۆڵكردنی ناوچەی ململانێ بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێكەوتبێتەوە، وتیشی: ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر بەرامبەر دەستگیركراوان بەمەبەستی بردنیان بۆ بەردەم دادگا و دیاریكردنی چارەنووسیان بەپێی یاسا.