وەزیری ناوخۆ باس لەپشتیوانی و چالاككردنی كارەكانی فڕۆكەخانەی كەركوك و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان دەكات

ناوخۆ
  • 30-03-2023, 20:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ پێنجشەممە، باسی لەپشتیوانیكردن و چالاككردنی كارەكانی فڕۆكەخانەی كەركوك و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم سەركەوتنی كارەكانی كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ لەفڕۆكەخانەی كەركوك سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد كە پارێزگار سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی و فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە پێشكەوتووەكان و سەرۆكی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی و سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكان و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە و ژمارەیەك لەبەرپرسانی وەزارەتە ئەمنییەكان ئامادەیبوون.
    ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەوڵەكان كرا بۆ پشتیوانیكردن و كاراكردنی كارەكانی فڕۆكەخانە و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم سەركەوتنی كارەكانی وەك یەكێك لە و دەزگا گرنگانەی خزمەتی هاوڵاتیان دەكات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە وەزیر پشكنینی فڕۆكەخانە و ئاسانكاری خزمەتگوزاری و میكانیزمی كاركردن و یەكگرتنی وەك فڕۆكەخانەكانی تر كرد.