بەغداد - INA
دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی گەشتیارێكی عێراقی راگەیاند لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد كە كارتی ڤیزا كاردی نێودەوڵەتی پێبوەو ئامادەیكردووە بۆ بە قاچاخبردن .
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەهاوكاری سەنتەری گومرگی مەدەنی و پۆلیسی گومرگ و لەڕێگەی چڕكردنەوەی ڕێوشوێنی پشكنین بۆ ڕێبواران و كەلوپەلەكان توانیان گەشتیارێكی عێراقی دەستگیر بكەن و دەست بەسەر 65 كارتی ڤیزای نێودەوڵەتی ڕانەگەیەندراودا بگرن كە پڕكرابوون بەمەبەستی بەقاچاخبردنی پارە لە دراوی قورسەوە بۆ دەرەوەی وڵات بەكشانەوەی ئەو بڕە لەو وڵاتانەی كە بەنیازە سەفەری بۆ بكات.
ئاشكراشیكرد: لیژنەیەك پێكهێنراوە و ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی ڕێكخراوە و تۆمەتباران و كارتەكان رەوانەی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كران بۆ ئەوەی بابەتەكە بخەنەڕوو بۆ دادوەری لێكۆلێنەوەی تایبەتمەند بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.