بەغداد - INA
جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی ئەمرۆ پێنجشەممە، دابەشكردنی دامەزراندنەكانی هەڵگرانی بروانامەی باڵا و یەكەمیان بۆ كۆمپانیاكان و پێكهاتەكانی نەوت رادەگەیەنێت.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری نەوت تەواوبوونی ڕێكارە ئیدارییەكانی دابەشكردنی هەڵگرانی بروانامەی خوێندنی باڵا و دەرچوە یەكەمەكانی ڕاگەیاند كە ژمارەیان 990 كەسە بۆ كۆمپانیا نەوتی و پێكهاتەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییەوە نێردران بۆ وەزارەت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەپێی ڕێنمایی وەزیری نەوت، دەستنیشانكراوەكان بەسەر كۆمپانیاكانی دابەشكردن و نەوتی باكور و هەڵكەندنی عێراق و نەوتی بەسرە و نەوتی ناوەڕاست و بۆریەكان و نەوتی میسان و پڕۆژە نەوتییەكان و پاڵاوگەی ناوەندی و پاڵاوگەكانی باشوور و گەڕانی نەوت بەمەبەستی تەواوكردنی ڕێكارە ڕاستەوخۆكان، دابەشكراون.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: كۆی نمرەكانی كار كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ وەزارەتی نەوت دابینكراوە بە 1861 پلەیە.