بەغداد - INA
بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی مووچەی ئەو كەسانەی كەبۆ مانگی نیسان لەناو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا بوون راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مووچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەسەر ژنان و پیاواندا دابەشكراوە.
ئاشكراشیكرد: خەرجكردنەكە لە ڕێگەی ئامرازی پێدانی ئەلیكترۆنییەوە كراوە و هەر هاوڵاتیەكی مووچەی لەسەر بێت دەتوانێت لە تۆڕی لقەكانی بانكەوە وەریبگرێت كە لە بەغدا و پارێزگاكان هەیە یان لە فەرمانگەی ئاڵوگۆڕی تایبەت یان لەهەر شوێنێك بێت كە تێیدایە.