نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق ئاشكرای كرد، داوای دەستبەكاربوونی "هەڤاڵ ئەبوبەكر" وەك پارێزگاری نوێی سلێمانی واژۆكرا. لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق لە شاری هەولێر رایگەیاند، وەك سەرۆكی حكومەت واژۆی لەسەر دەستبەكاربوونی "هەڤاڵ ئەبوبەكر" كردووە وەك پارێزگاری سلێمانی. ئێستاش لە رێی تەلەفۆنەوە راستەو خۆ بەرێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەگەڵماندایە.