بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پشتیوانی حكومەتی بۆ كارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان دووپاتكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سەرجەم پارێزگارەكان ئاڕاستە دەكرێن بۆ پشتگیریكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كرد، كۆبوونەوەیەك كە سەرۆك كۆمار و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی لەخۆگرتبوو". ئاماژە بەوە دەكات كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان تاوتوێ كرا، لە كاتی دیاریكراودا لە كۆتایی ئەمساڵدا، بەپێی یاسا نوێیەكە، و لە چوارچێوەی پابەندبوون بە بەرنامەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی شەفاف و دادپەروەرانە هەڵبژاردنەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پابەندبوونەكانی پەیوەست بە یاسا نوێیەكە، لەوانەش بەرواری دیاریكراو و ناوەندەكانی وردبینی، هەروەها پێویستی كۆمسیۆن بە پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست بۆ دابینكردنی مەرجەكانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامبدات".
سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە "پشتیوانی حكومەت بۆ كارەكانی كۆمسیۆن لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پارێزگاكان و دەستەبەركردنی سەركەوتنیان"، ئاماژەی بەوەشكرد "هەموو پارێزگارەكان ئاڕاستە دەكرێن بۆ ئەوەی پاڵپشتی كۆمسیۆن بكەن، بە شێوەیەك كە هاوكار بێت بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە دیموكراسییە ببێتە ئا سەركەوتن."