وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی بە پێدانی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی نیسانی ڕایگەیاند

ناوخۆ
  • 30-03-2023, 15:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی پارەداركردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی نیسانی ڕاگەیاند.
    وەزارەتی دارایی ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەشی ژمێریاری لە وەزارەت دەستیكردووە، ئەمڕۆ، دابینكردنی دارایی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی نیسان".
    و ئاماژەی بەوەشكرد، "بەڕێوەبردنی بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەبێت خێراتر بكات لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "هەموو خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، ئەوانەی نامەی كورت وەردەگرن پێویستە پێداچوونەوە بە لقەكانی بانك و فرۆشگاكانی وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیكی بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان”.