بەغدا - INA
ئه مڕۆ پێنج شه ممه ده زگای هه واڵگری و لێكۆڵینه وه ی فیدراڵی سەر بە وه زاره تی ناوخۆ ده ستگیركردنی پێنج تیرۆریستی له پارێزگاكانی به غدا و سەڵاحەدین ڕاگه یاند، كه پاڵپشتی لۆجستییان بۆ ئەندامانی تیرۆریستی داعش پێشكه ش ده كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی ده زگای هه واڵگری و لێكۆڵینه وه ی فیدراڵی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نیێردراوە تێیدا هاتووە "مەفرەزەكانی ده زگای هه واڵگری و لێكۆڵینه وه ی فیدراڵی ، بە ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە بەغدا و سەڵاحەدین ، توانیویانە پێنج تیرۆریستی داواكراو دەستگیربكەن بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4 تیرۆر / 2018))."
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو تیرۆریستانە پاڵپشتی لۆجستیكییان پێشكەش بە ئەندامانی تیرۆریستییەكان دەكرد لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەروەها زانیارییان لەسەر جموجۆڵی هێزە ئەمنییەكان دەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستگیركردنیان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری پێویست و پێكهێنانی تیمێكی كاری تایبەتمەند لە دەزگای هەواڵگری لە هەردوو پارێزگاكە بووە، كە لێدوانەكانیان لە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەریدا تۆماركراوە".