بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی میگیوییڵ دیاز كانییل كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی لە ناو پەرلەمانی كوبا بۆ پۆستی سەرۆكی كوبا. لە بروسكەكەی سەرۆك كۆماردا هاتووە، بە ناوی خۆم و بەناوی گەلی عیراقەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو گەلی كوبای دۆست دەكەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەتی كۆماری كوبا. هەر لە بروسكەكەدا فوئاد مەعسوم دەڵێت داوای سەركەوتن بۆ ئێوە دەكەم، بۆ وڵاتەكەشتان داوای پێشكەوتن و ئاشتیی و گەشەسەندن دەكەم بەو ئومێدەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵاتمان هاریكاریی زیاتر بە خۆوە ببینن بەوجۆرەی بەرژەوەندیی هاوبەش بەدی بهێنێت.