بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی خانەی بەساڵاچووان لەبەغدای كرد، و لەگەڵ بەساڵاچووان نانی بەربانگیان ئەمڕۆی مانگی رەمەزانی پیرۆزی خوارد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی خانەی بەساڵاچووان لەبەغدای كرد، و لەگەڵ بەساڵاچووان نانی فتاری ئەمڕۆی مانگی رەمەزانی پیرۆزی خوارد.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوشكردووە: كە سودانی پیرۆزبایی لەخانمان و بەڕێزانی ئەم خانەیە كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، هەروەها پەرۆشی خۆی بۆ هەمیشە ئامادە بوونی لەگەڵیان و ئاگاداربوون لەپێداویستیەكانیان دووپاتكردەوە، وەكو ئەركێكی شەرعی و ئەخلاقی لەهەمبەریان.
سەرۆك وەزیران ئاماژە بەئاستی خزمەتكوزاریەكانی كرد كەكارگێری سەرپەرشت پێشكەش بەخانەكە دەكات و دابینكردنی داواكاری هەموو ئەوانەی لەناو خانەكەدا دەژین، و رژدی حكومەتیشی لەچوارچێوەی بەرنامەكەی دا دووپاتكردەوە بۆ گرنگیدان بەم خانەیە و سەرپەرشتیكردنی چینی بەساڵاچووان كەخزمەتی كۆمەڵگایان كردووە و ئەركی حكومەتە پێداویستیەكانیان دابین بكات.