بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستی دانانی خشتەیەكی كاتی كردەوە كە پەرلەمان و حكومەت لەسەری رێكبكەون بۆ چارەسەركردنی پێوەری مووچە.
نوسینگەی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیكرد لە لیژنەی حكومی بەرپرس لەئامادەكردن و هەمواركردنی پێوەری مووچەو نوێنەرانی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت لەوەزارەتە جیاجیاكان و بڕگەكانی پێشنیازی هەمواركردنەكە تاوتوێكرا و گوێ لەداواكاری فەرمانبەران گیرا.
بەپێی بەیاننامەكە مەندەلاوی جەختی لەوەكردۆتەوە :كە پێویستە پێش ئەنجامدانی هەر هەمواركردنەوەیەك، لایەنە پەیوەندیدارەكان بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی هەڵوەشاندنەوە و هەمواركردنەوەی هەندێك یاسای بەركار و بەردەستبوونی نەختینەی دارایی و بەدواداچوونی ئەوەی كە كەمترین مووچە بەسە بۆ ئەوەی پێداویستیەكانی فەرمانبەران لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای ژیان و زیادبوونی بازاڕدا دابین بكرێت.
جەختیشیكردەوە: كە پێوستە پێوەری مووچەی پێشنیازكراو بەپێی داتای ورد و لێكۆڵینەوەی فراوان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامادەبكرێت و لەسەروی هەمویانەوە دانانی خشتەی زانراو بە رێكەوتنی حكومەت و پەرلەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.