ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران رێنمایێك بۆ بەشداری هاوڵاتیان لەهەڵسەنگاندنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی تیمی حكومەت بۆ خزمەتگوزاری قاسم زاڵمی ئەمرۆ چوارشەممە، رێنمایێک بۆ بەشداری هاوڵاتیان لەهەڵسەنگاندنی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ناوچەكان ئاشكراكرد و هاوكات جەختیكردەوە لەسەر كاركردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەپەلە بۆ كێشەكانی خزمەتگوزاری. 
    قاسم زاڵمی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەولەویاتی گرنگی تیمی حكومەت بە ڕابەرایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەوەیە كە خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن و ڕاستەوخۆ گوێ لە داواكارییەكانیان بگرن.
    وتیشی: تیمەكە كاردەكات بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو كێشانەی كە هاوڵاتیان توشیان بووە بە شێوەیەكی سەرەكی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی بەرێوەبەرایەتیەكانی خزمەتگوزاری، ئاسایش و تەندروستی و پەروەردەیی و كارەبا و بەڕێوەبەرەكانی تر.
    ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەركی پێویست بۆ تیپەكە هەیە ئەویش ئامادەكردنی فۆرمێكە كە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بەشی پەیوەندیدار بەخزمەتگوزاری و هەڵسەنگاندنی بەرپرسەكە بە ئەدای خۆی و بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان و هاوڵاتیان بخەنە بەر چاودێرییەوە بۆ تێپەڕاندنی بازنەكانی بیرۆكراسی لە بەشەكانی پەیوەندیداردا.