هەوڵێكی قاچاخیكردنی ماددەی كریستاڵ لەدەروازەی سنووری زڕباتیە پوچەڵكرایەوە

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 20:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنوورەكان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هەوڵێك بۆ قاچاخیكردنی مادەی هۆشبەری (كریستاڵ) لەلایەن گەشتیارێكی عێراقیەوە لەدەروازەی سنوری زڕباتیە پوچەڵكرایەوە.
    دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە دەروازەی زڕباتیە توانیمان گەشتیارێكی عێراقی دەستگیربكەین و كە مادەی هۆشبەری (كریستاڵ)ی پێبوو.
    وتیشی: دەستبەسەرداگرتنەكە لەلایەن مەفرەزەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بە هاوبەشی هێزی پاراستنی دەروازەكە ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی لە هەوڵێكی شكستخواردوودا لە هۆڵی گەشتیاران دەرچوو، كە ویستی بە قاچاخی بیهێنێتە ناو وڵاتەوە.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەیەك پێكهێنراوە و راپۆرتی دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی ئامادەكردوە و تۆمەتبارەكەش رەوانەی هۆبەی ماددە هۆشبەرەكان كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لە دژی.