بەغداد - INA
فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومەت و بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی.
سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای دادوەری لەسەر بانگهێشتنامەیەكی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی، ئاماژەی بەوەشدا: لەلایەن وەزیری دادو سەرۆكی دادگای فیدراڵی لە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو عەبدوڵا بن سوڵتان بن عەواد نعێمی و سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی محەمەد بن حەمەد بادی زاهری و باڵیۆزی عێراق لە ئەبوزەبی دكتۆر موزەفەر مستەفا پێشوازی لێكرا.
ئەوەشی وت: وەزیری داد و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئیمارات بانگهێشتی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییان كردووە بۆ سەردانیكردنی ئیمارات بۆ تاوتوێكردنی لایەنەكانی هەماهەنگی هاوبەش لە بواری دادوەریی نێوان هەردوو وڵات.
ئاشكراشیكرد: شاندی یاوەری سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بریتین لە سەرۆكی داواكاری گشتی نەجم عەبدوڵا ئەحمەد و سەرۆكی دەسەی سەرپەرشتیاری دادوەری لەیس جەبر حەمزە و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی مونا عەبدولحسێن.