لەژێر ڕێنمایی سەرۆك وەزیران.. هێزە ئەمنییەكان دەست دەكەن بە لابردنی زاڵگەی تاجی لە باكوری بەغدا

ناوخۆ
  • 29-03-2023, 13:25
  • +A -A

    بەغدا - INA

    پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەكان دەستیان كرد بە لابردنی زاڵگەی تاجی لە باكووری بەغدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە هەڵگرتنی زاڵگەی تاجی لە باكووری بەغدا".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە بەپێی ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران لە میانەی كۆبوونەوەكەدا تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جێبەجێكردنی كارەكان لە پرۆژەكانی چوار دەروازەی هاتنە ژووەوە بۆ بەغدای پایتەخت".
    رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگی كرد كە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جێبەجێكردنی كارەكان لە پرۆژەكانی چوار دەروازەی هاتنە ژووەوە بۆ پایتەخت، كە تیایدا چەند ڕێنمایەكی دەركرد بۆ كۆتاییهێنان بە دواكەوتنی پڕۆژەكانی دەروازەكانی پایتەخت، لەوانە (گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بەرامبەر بە كۆمپانیا دواكەوتووەكان، وە وەزارەتەكان و پارێزگار دەبێت بە تەواوی ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن، زیادكردنی كاتی دەوام بۆ ئەوەی لەسەر سێ وەجبە بێت بە ٢٤ كاتژمێر، یەكلاییكردنەوەی فەرمانی یەدەگ بۆ پڕۆژەی چوونە ژوورەوەی بەغدا- موسڵ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، وە وەزارەتەكان بەرگری و ناوخۆ و داد وروژاندنی هەموو ئەو ململانێیانەی كە ڕێگری لەم پڕۆژانە دەكەن لە ماوەی دوو هەفتەدا).