بەغدا - INA
فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە كە عێراق گرنگییەكی زۆر بە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ شانشینی بەحرەین دەدات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە: "فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕەشید زەیانی وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین ئەنجامدا."
لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیەكیدا ، فوئاد حوسێن، جەختی لەوە كردەوە كە "عێراق گرنگییەكی زۆر بە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ شانشینی بەحرەین دەدات، هەروەها كار بۆ باشتركردنی هاریكارییەكان دەكات بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەحرەین ستایشی "ئەو هاوكارییە بنیاتنەر و بەرهەمدارەی كرد كە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و مەنامە پێی گەیشتووە، هیوای خواست ڕەمەزان مانگی ڕەحمەت و بەخشین بێت".