بەغداد/ INA
وەزیری دارایی تەیف سامی محمد لەگەڵ هەردووباڵیۆزی فەڕەنساو عێڕاق باسی لە هاوکاریەکانی 3 بوارکرد.
وەزارەتی دارایی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دارایی تەیف سامی محمد لەدوو دیداری جودا چاوی کەوت بە باڵیۆزی کۆماری فەڕەنسا ئیریک شوڤالێ و باڵیۆزی بەریتانیا ماڕک بڕایسۆن ، لەدوو دیدارەکە دا باس لە هاوکاریەکان کرا بۆ پتەوکردنی گەشەی بەردەوام لەبوارەکانی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان.
وەزیری دارایی هیوای خواست کە هاریکاری نێوان عێڕاق وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی پتربێت بۆ بەرژەوەندی گەلانی دۆست.
ئەمەو هەردوو باڵیۆزەکە سوپاسی وەزیری داراییان کرد بۆ کۆششەکانی لە بواری پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەردوو وڵات.