دەستگیركردنی تۆڕێکی ساختەکردنی دراوی بیانی و ناوخۆیی

ئەمنی
  • 28-03-2023, 16:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەباندێکی ساختەکردنی دراوی دەستگیرکردووە.
    بەیاننامەی حەشد کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش / دەستەی لێکۆڵینەوە کە سەربەحەشدی شەعبیە باندێکی ساختەکردنی دراوی لە ئۆپەرسیۆنێکی جۆریدا دەستگیرکردووە،ئەویش بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد وپاش نانەوەی بۆسەیەک ، کەدەرەنجام دەسگیرا بەسەر 300٫000دۆلاری ساختە لەجۆری 100 دۆلاری و هەروەها 65٫000 دۆلار لەجۆری 50 دۆلاری ، جگەلە بڕی 27٫000٫000 دیناری عێڕاقی جۆری 25 هەزاری و 2٫000٫000 جۆری 10هەزاری و1٫000٫000 ملیۆن دینار جۆری 5 هەزاری.
    ڕوونیشی کردەوە کە ئەم باندە پەیوەندی دەرەکیان هەیەو بەدوداچوون دەکرێت بۆ تۆڕەکە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.