بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ڕۆژی چوارشەممە ساف و هەندێک هەوردەبێت لەهەردووناوچەی
ناوەڕاست و باشوور بەڵام لەباکوور ساف و نیمچەهەوردەبێت و دەرفەتی ڕێژنەبارانیش دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات چەند پلەیەک لەڕۆژی پێشتر بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە لەهەموو ناوچەکانی وڵات ساف و هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوورچەند پلەیەک لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن کەچی لەباشوورپلەکانی گرما هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوورساف و هەندێک هەوردەبێت بەڵام لەباکوور نیمچەهەوردەبێت و لەسەرانسەری وڵاتدا پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەهەموو ناوچەکان ساف و هەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشوو دەبێت لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور ،بەڵام لەباشوور پلەکانی گەرما لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن.