بەغداد/ INA
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لە سێ پارێزگا دزینی ئەنتەرنێت کۆنتڕۆڵ کردووە.
بەیاننامەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمێکی هاوبەشی نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و دەزگائەمنیەکان توانی چەند پڕۆسەیەکی دزینی ئەنتەرنێت کۆنتڕۆڵ بکات لەڕێگای بەستەری مایکڕۆیی MICROWAVE LINK لەسێ پارێزگادا.
وتیشی کە پڕۆسەکان لە پارێزگاکانی دیالەوکرکوک و نەینەوا بەڕێوەچوون ئەویش لە شوێنە دوورەکان کە ئەم دزینە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتیشی ئەم پڕۆسەیە بە هاوبەشی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان و وەزارەتی پەیوەندیەکان و دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی بەڕێوەچوو، جگەلەوەش چەند تۆمەتبارێک دەسگیرکران کە دزی ئەنتەرنێتیان کردووە ئەویش بەگوێرەی فەرمانی دادوەر، لەهەمان کاتیشدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت لەداهاتوودا بۆ نەهێشتنی تاوانی ئەلکتڕۆنی.