بەغداد/ INA محمد تاڵبی
وەزارەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئەوبڕەپارەیەی ئاشکراکرد کە بۆ تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەرخان کراوەو ڕاشیگەیاند کە پڕۆسەی گەڕانی کۆمەڵایەتی بەسێ قۆناغدا تێپەڕیوەو 600 خێزانی گرتووەتەوە.
سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەربە وەزارەتی کار احمد خەڵەف لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی
تاهەنووکە 600 خێزانمان تۆمارکردووە لە بەغدادو لە پارێزگاکان، پڕۆسەکەش 3 قۆناغی بڕیوەو قۆناغی یەکەم لە 17 قەزادا ئەنجام دراوە کە هەژارترینن وقۆناغی دووەمیش 57 قەزای گرتووەتەوە، قۆناغی سێیەمیش قەزاو ناحیەکانی دیکە دەگرێتەوە، ڕوونیشی کردەوەکە سەرجەم ئەوانەی مامەڵەیان پێشکەشکردووە لەماوەی 4 مانگدا پڕۆسەکە دەیانگرێتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕی پارەی دابینکراو بۆ ئەم پڕۆسەیە لە بودجەی ئەمساڵ دەگاتە 6 ترلیۆن دیناری عێڕاقی.