بازرگانی دانەوێڵە ڕایدەگەیەنێت هەندێك لە پشكنەران دەستكاری چارەسەری جۆرەكانی گەنمیان كردووە كە لە جووتیارانەوە وەریدەگرن

ئابوری
  • 27-03-2023, 20:36
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ دووشەممە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە ڕایگەیاند كە جیاوازی نرخی جۆرەكانی گەنم كەمدەكاتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە مەبەست لێی ڕێگریكردنە لە زەوتكردنی جووتیار و كۆتاییهێنان بە دەستكاری چارەسەركردنی هەندێك جۆری گەنم لەلایەن هەندێك لە پشكنەرانەوە.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە حەیدەر نوری گەرعاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چاوەڕوانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە لە وەرزی كشتوكاڵیدا بەرهەمی گەنم دەگاتە نزیكەی 4 ملیۆن تۆن، بەپێی ئەوەی وەزیری كشتوكاڵ لەماوەی ئەمساڵدا ڕایگەیاندووە و دوا كۆبوونەوە كە سەرۆك وەزیران داوای كردبوو.
    گەرعاوی ووتیشی: تا ئێستا وەرزەكە دەستی پێنەكردووە، هەنگاوی سەرۆك وەزیرانیش لە كۆبوونەوەكەدا چالاكانە بوو، بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە سنوورەكان ئێستا دەبڕدرێن و گەنم لە وڵاتانی دراوسێوە ناتوانرێت بخرێتە ژوورەوە چونكە دروێنە ناكرێتەوە، و دەروازەكانیش دەبڕدرێن و كردەوەی پێشوەختە پێش دروێنەكردن و ڕێگریكردن لە چوونە ژوورەوەیان بۆ عێراق.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : چارەسەرێك بۆ پرسی زەوتكردن دانرا لەم وەرزەدا، بەو پێیەی جیاوازیمان لە وەرگرتنی گەنم لە سێ جۆرەكەی (پلەی یەكەم،پلە دوو،پلەی سێیەم) كەمكردەوە، بۆیە دوای ئەوەی نرخەكەی 530 هەزار بوو بۆ پلەی یەكەم و بۆ پلەی دووەم 430 هەزار، و جیاوازییەكە 100 هەزار بوو، نرخی گەنممان كرد بەبێ لێبڕین بە بڕی 850، كە لێبڕینی 25 هەزار دیناریشی لەخۆدەگرێت، ڕوونیشی كردەوە كە لەم حاڵەتەدا حاڵەتەكانی دەستكاریكردن لە جۆرەكانی گەنم لەلایەن هەندێك لە پشكنەرەكانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە، جووتیارەكەش تووشی زەوتكردن نابێت چونكە جیاوازی بڕی كەمە.