بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕزگاركردنی سێ كرێكار و دەرهێنانەوەی دوو تەرم كە لەنێویاندا هاووڵاتیێكی میسری لە ڕووخانی خانوویەك لە دیالە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیایداهاتووە : تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان سێ كرێكاری بیناسازی ڕزگار بكەن كە دوو كرێكاری میسری و سێیەمیان عێراقییە كە لە ژێر تەنی كۆنكریت و پۆڵای پتەودا گیریان خواردبوو، هاوكات دوو تەرم دۆزرایەوە كە یەكێكیان ڕەگەزنامەی میسری و ئەوی دیكەیان عێراقی بوو لە ئەنجامی داڕمانی قالبێكی كۆنكریتی خانووێك كە لە قۆناغی دروستكردندا بوو لە ناوچەی خان بەنی سەعد لە پارێزگای دیالە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكانی بەرگری شارستانی ناچاربوون ئامێری فریاگوزاری قورس بەكاربهێنن، لەنێویاندا كرێن و ئامێری بڕین و جیاكردنەوەی هایدرۆلیكی بۆ ئەوەی بتوانن قوربانییەكان دەربهێنن لەكاتێكدا گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە مسۆگەر دەكرێت و بەپێی ئەو ڕێكارە یاساییانەی پەیڕەوكراون.