بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، چەند ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەسەر چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕ لەسەر جوڵەی ئابووری لە وڵات .
وەزارەتی پلاندان ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە" بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی گشتی لە بەشە جیاجیاکان ، گفتوگۆکرا لەسەر کاریگەرییەکانی گۆڕینی نرخی دراو لەسەر بازاڕی عێراق.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاسپاردە گفتوگۆیان لابرەوە کرا، کە ئامانجیان چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی گۆڕانی نرخی دراوبوو لەسەر جوڵەی ئابووری و بازرگانی.
بەیاننامەکەی وەزارەت جەختیکردۆتەوە " لەسەر راسپارەدەکانی کۆبونەوەکەی وەزارەت ، کە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی داهاتوودا .
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "کە " محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق ،پێشتر ڕێنمایی داوە کە وەزارەتی پلاندانان پێویستە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕینی نرخی دراو بکات لەسەر بازاڕی عێراق.