بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئیبراهیم نامس جبوری " وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەرەگشتییەکانی راسپارد بۆ بەدواداچوون لەبارەی زیان و دۆخی قوتابخانەکان، دوای ئەو بارانبارینە بەخوڕانەی کە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی گرتەوە .
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"ئەمرۆ دووشەممە،وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەرەگشتییەکانی راسپار بۆ بەدواداچوون لەبارەی زیان و دۆخی قوتابخانەکان، دوای ئەو بارانبارینە بەخوڕانەی کە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی گرتۆتەوە، تا لە واقیعی رەوش و زیانەکانی باڵاخانەکانی قوتابخانەکان ئاگاداربێت لەوەی بارودۆخەکە گونجاو دەبێت بۆ دەوامی فەرمی سبەی .
"جبوری " لەراگەیەندراوەکەدا " جەختی لە گرنگیدان بە لایەنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ پاراستنی قوتابخانەکان کردۆتەوە، هەر چارەسەری ئاوەڕۆی ئاوی بارانبارینی کەڵەکەبوو ، و وشککردنەوەو پاککردنەوەی بیناکان .
وەزیری پەروەردە " بەڕێوەبەرانی پەروەردەی راسپاردن کە پەلە بکەن و کاری پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ شارەوانیە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەگەر هەبن،بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی قوتابیان و دوورخستنەوەیان لە مەترسییەکان .