بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور لە بازاڕە ناوخۆییەکان گەراندەوە بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر بۆ کەمکردنەوە و پاراستنی ئاژەڵە دەگمەنەکان.
"مەهدی سەهەر جبوری" بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند "گۆڕانی کەش وهەوا و کەمی ئاو کاریگەری بەرچاوی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ لە هەردوو بەشە ڕووەکی و ئاژەڵییەکانیدا درووستکردوە،بە تایبەتی ئاژەڵی بەرهەمدار وەک مەڕ و مانگا و گامێش و بزن .
راشیگەیاند" کە " بەرزبوونەوە و نزمبونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەهۆی نەبوونی لەوەڕگەی سروشتییە و شوێن و عەلوە بۆ لەوەرگە ،ئەوە جگە لە بوونی خواستێکی زۆر لەسەر گۆشتی سوور ، هەر بۆیە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانیان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.
بریکاری وەزارەیی کشتوکاڵ وتیشی"وەزارەت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ نزمبونەوەی نرخی گۆشت، لەوانە دابینکردنی عەلوە بۆ بەخێوکەرانی ئاژەڵ و پاڵپشتیکردنیان بە گەنمەشامی زەرد، بەو پێیەی ئەو هەنگاوانە هۆکار دەبن بۆ کەمکردنەوەی نرخ و پاراستنی ئاژەڵە دەگمەنەکانی وەک ئاسکی کێوی و باڵندە دەگمەنەکان و بازی کێوی لە ناوچە ئەهوارەکان.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی" بڕە پارەیەک لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراک و بودجەی ئەمساڵ تەرخانکراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی لەوحە و دارستان و شوێنە سروشتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت،بۆئەم مەبەستەش پەیوەندی بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوەوە کراوە بۆ زیادکردنی ئاو لە ناوچە ئەهوارەکان بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو لەو ناوچانە و پاراستنی ئاژەڵ لە وڵاتدا .