بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند"کە ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ پشکنین کۆنترۆڵکردنی نرخی خۆراک ، هاوکات پلانێکیشی ئاشکراکرد بۆ پەرەپێدانی شوینی بەبازارکردن لە سەرجەم پارێزگاو قەزاکان،لەرێگای بوونی گرێبەستێکی 5 ساڵەی لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ دابینکردنی کارتی بەشەخۆراک.
"محەممەد حەنون" وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئامانج لە دروستکردنی شوێنی بازاڕکردن بۆ دابینکردنی کەرەستەی پێویستی هاوڵاتیان بۆ مانگی ڕەمەزانان،بەردەوامبوونە لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک.
راشیگەیاند"کە چوار ماددە لە کەرەستەکانی خۆراک،دواین پشکنینان لە وەزارەتی بازرگانی تەواو بووە.
لە درێژەی قسەکانیدا "حەنون" وتیشی: شوێنەکانی بە بازاڕکردن ئەزموونێکی نوێیە،و پلانی داهاتووی وەزارەت بریتی دەبێت لە فراوانکردنی بۆ هەموو پارێزگا و قەزا و ناحیەکان.
وتیشی"بەشداریکردنی کەرتی تایبەت لە سەبەتەی خۆراکدا، بە مەرجێک بە تێچوون خۆی بفرۆشرێت .
هەروەک وتیشی"گرێبەستێکی 5 ساڵە لەگەڵ کەرتی تایبەتدا هەیە بۆ دابینکردنی کارتی بەشەخۆراک.
جەختیشی لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گەورە لە پشکنینی نرخەکان و چاودێریکردندا کردەوە .
"حەنون" ئاشکراشیکرد " کە هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕینی فرۆشگاکان بۆ کۆمەڵەی گەورە لە تەواوی عێراقدا.