بەدواداچون / INA
ئەمڕۆ دووشەممە،بەهۆی کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بەمانگگرتنی کەرتی بانکی،نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکردنیدا بەرزبوویەوە .
لەو گۆرانکاریەی نرخدا، نەوتی خاوی برێنت بۆ 33 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.4%، واتا بۆ نرخی 75 دۆلار و 32 سەنت بۆ هەر بەرمیڵێک،هەروەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گیشتە 69 دۆلار و 65 سەنت ، کە 39 سەنت بەرزبووەتەوە، واتە بەرێژەی 0.6%.
ئەم گۆرانەی نرخ لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو نەوتی برێنت بەڕێژەی 2.8% بەرزبووەوە، لەکاتێکدا نەوتی رۆژئاوای تکساس بەڕێژەی 3.8% بەرزبووەوە دوای ئەوەی مانگرتن لە کەرتی بانکی کەمبوویەوە .