بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە، بانکی ڕافیدەین پێدانی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان ، بەبێ مەرجی بوونی "بارمتە" کەفیل راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە، لەراگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە" پێدانی پێشینەکان لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاوەکو 25 ملیۆن، بەپێی کۆی مووچەی مانگانەی قەرزوەرگر، کە هاوتایە لەگەڵ ئەو بڕە قەرزەی وەری دەگری.
هەروەک بانکەکە روونیکردۆتەوە " کە پێشینەکە لەرێگای ماستەر کارتەوە دەردرێت بۆئەو موچەخۆرانەی کە موچەکانیان لەو بانکەیەدا بەستراوەو کارتی بانکیان هەیە .