ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان زانیاری گرینگ لەبارەی یاسای بودجە ئاشکرادەکات

سیاسی
  • 26-03-2023, 22:26
  • +A -A

    بەغداد/INA
    "موعین کازمی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رومالی دەکرد ڕایگەیاند"تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان یاسای بودجەی بۆ لیژنەی دارایی نەناردووە .
    ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەکە دانیشتنی ڕاوێژکاری ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ڕەشنوسە بودجەیەی کەلەبەر دەستە و خشتەی تێدا نەبووە ، وەک کۆی گشتی بڕی بودجە دەگاتە 199 ترلیۆن دینار،دابەش بووە بە 150 ترلیۆن دینار، لەگەڵ نزیکەی 48 ترلیۆن بۆ وەبەرهێنان، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلارە و نرخی یەک دۆلاریش (1300) دینار دیاریکراوە . 
    "کازمی " راشیگەیاند"کە دەبێت بەخێرایی پێداچوونەوە بە بودجەدا بکرێت و بڕی کورتهێنانی بودجە زۆرە، کە دەکاتە 64 ترلیۆن دینار، کە لە ساڵی 2024-2025شدا رەنگە هەمان شت رووبدات ، ئەمەش کێشەیەکی جددیە و پێویستی بە پێداچوونەوەی هەیە، گریمانە ئەگەر بتوانرێت بۆ ساڵی 2023 تێپەرێت ، چۆن بۆ ساڵانی تر تێدەپەرێنرێت! 
     "کازمی" جەختی لەوەش کردەوە کە کورتهێنانی بودجە لە ساڵی 2023 لەڕێگەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە ساڵانی ڕابردوو کۆکراوەتەوە، 23 ترلیۆن دینارە،و لە لێبڕینی حەواڵە بۆ خەزێنەی بانکی ناوەندی 23 ترلیۆن دیناری دیکە و 5 ترلیۆن دینار لە بۆندە نیشتمانییەکان و 3 تریلیۆن دیناریش بۆ قەرزەکانی بانکەکانی رافیدەین و ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراقە و نزیکەی 10 ترلیۆن دیناریش وەک قەرز لە بانکە بیانییەکان هەیە.
    ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمانە ناتوانرێت لە ساڵی 2024 جێبەجێ بکرێن چونکە ئەو خولەی ئێستا دەگۆرێت . 
    ووتیشی : بڕی بودجەی کارکردن زۆرە و دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ بودجەی وەبەرهێنانداین، هەرچییەک بێت .
    هەروەک ڕوونیشیکردەوە "لەسەر میکانیزمی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ڕێککەوتن کراوە، کە پارەکەی لە هەژمارێکی تایبەتدا دادەنرێت و هەژمارەکانی دیکە هەڵدەوەشێنرێتەوە، هەروەها لەژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵی و هەرێم دادەبێت .
    کازمی ئاشکراشیکرد " ڕێککەوتن لەسەر مووچەی پێشمەرگە و داهاتی دەروازە سنوورییەکان کراوە ، کازمی پیشبینیکرد پەسەندکردنی بودجە پێویستی بە مانگی چوار و پێنج دەکات .
    هەروەک ئەوەشی خستەڕوو" کە لە بودجەکەدا بڕی 500 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا زیانلێکەوتووەکانی دەستی تیرۆر و 500 ملیار دیناری دیکەش بۆ هەژارترین پارێزگاکان تەرخانکراوە، هەروەها 2 ترلیۆن دیناریش بەسەر پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتدا تەرخانکراوە،و بڕە پارەیەکیش بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان بۆ ساڵی ڕابردوو کە تا ئێستا خەرج نەکراوە بۆی تەرخانکراوە ، ئەویش بە بڕە پارەیەکی زیادە بۆ بودجە دادەنرێت.
     جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەم بودجەیە بە گەورەترین بودجە دادەنرێت لە دوو دەیەی ڕابردووەوە، بەتایبەتی کە گرێدراوە بە سێ ساڵی داهاتوو.